Skip to the content

پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢١ دابەش دەکرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- (نەوزاد شێخ کامیل ) بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ڕایگەیاند دوای تەواو بوونی ڕێکارە کارگێڕیەکانی چەکی پارەی جووتیاران،  دەست کرا بە دابەشکردنی ئەو بڕە پارەی خەرجکراوە بۆ جووتیاران لە شارەکانی سلێمانی و دھۆک کە بڕی پەنجا ھەزار دینار دیاری کراوە بۆ ھەر تەنێک بۆ ساڵی ٢٠٢١  و لە ھەفتەی داھاتووش لە شاری ھەولێر دەست بە دابەشکردنی دەکرێت .