Skip to the content

باڵەخانەی نوێ بۆ بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسولەی خۆراکی هەولێر دروست دەکرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، (GOV.KRD)- چوارشەممە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی لەگەڵ تیمێكی وەزارەت سەردانی هەریەکە لە بەڕێوەبەرایەتیەكانی ڕێکخستنی پسووڵەی خۆراک و بازرگانی كەلوپەلی خۆراكی هەولێریان كرد.
سەردانەکە بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون بوو لەچۆنیەتی بەڕێوەچوونی کاروباری هاووڵاتیان لە هەردوو بەڕێوەبەرایەتیەکە، هەروەها لەگەڵ ستافی ئەندازیار و بەڵێندەرەکاندا ڕاو بۆچوونیان خستە ڕوو سەر چۆنیەتی دروستکردنی باڵەخانەیەکی شایستە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسووڵەی خۆراکی هەولێر .
شایەنی باسە ئەم بەڕێوەبەرایەتیە كە ناوەندێكی گرنگە و سەرجەم داتا و زانیاری هاوڵاتیانی تیادا كۆبووەتەوە، لە سەرەتای دروست بونی لەساڵی ٢٠٠٤ تا ئێستا لە باڵەخانەی كرێدا بوون، بە هەوڵ و هیمەتی كابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەفتەی ئایندە دروستكردنی باڵەخانەكە دەخرێتە بواری جێبەجێکردن.