Skip to the content

بریکاری وەزارەتی بازرگانی لە گەڵ نوێنەرانی چەندین کۆمپانیای سووری کۆبووەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، (GOV.KRD)- رۆژی سێشەممە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانیی پێشوازی کرد لەشاندێکی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی پیاوان و خانمانی خاوەن كار و بازرگانی عەرەبی بە سەرۆکایەتی د.ماجد الرکبی ئەمینداری گشتی و خاتوو رباب باکیر، جێگری ئەمینداری گشتی كە نوێنەرایەتی چەندیین كۆمپانیا و خاوەن كاری وڵاتی سووریای عەرەبیان كرد لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر.
لە سەردانەکەیاندا بۆ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی باس لە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە بوارەکانی بازرگانی و كار و پڕۆژە لە سێكتەرە جیاوازەكاندا كرا، هاوكات ئاڵووگۆڕی بازرگانی و قەبارەی بەرهەمی ناوخۆیی و دابین كردنی پێداویستی بازاڕ لەهەردوو ڕووی بەرهەمی ناوخۆیی و هاوردەكراو تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو.