Skip to the content

تۆماری کۆمپانیاکان بە سیستەمێکی ئەلیکترۆنی بە دەستەی دەستپاکییەوە دەبەسترێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، بڵند محمد بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری کۆمپانیاکانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ نوێنەرانی دەستەی دەستپاکی، چۆنیەتیی گواستنەوەی داتا و زانیاریی پێویستی بۆ کەیسە داواکراوەکانی باسکرد و بڕیاریشە بەسیستەمێکی ئەلیکترۆنی سەرجەم زانیاری و تۆماری کۆمپانیاکان ببەسترێتەوە بە دەستەی دەستپاکییەوە.

نوێنەرانی دەستەی دەستپاکی بریتی بوون لە سەوسەن میرانی بەڕێوەبەری ئەکادیمیای دەستپاکی و چرا عومەر بەڕێوەبەری ئاشکراکردنی بەرژەوەندییە داراییەکان، بەیاوەری شارەزایەک لە کونسوڵی بەریتانیا سەردانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کۆمپانیاکانیان کرد و بەوردی باس لە چۆنیەتیی هەماهەنگیی نێوان هەردوولا کرا لەبارەی پێدانی زانیاریی درووست لەسەر کەیسەکان یاخود تۆماری کۆمپانیاکان بەدەستەی دەستپاکی.

بۆ ئەم مەبەستەش بەڕێگەی سیستمێکی ئەلیکترۆنی سەرجەم داتاو زانیارییەکان دەگوازرێتەوە و پەیوەست دەکرێت بەدەستەی دەستپاکییەوە.