Skip to the content

ئامادەکاری بۆ پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ جووتیاران دەکرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD) - ڕۆژی شەممە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٣، لە دیوانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە هەولێر بە ئامادەبونی بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە، لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵەی بەغدا کۆبونەوەیەک ئەنجام درا .

لەو کۆبونەوەیەدا باس لە چۆنیەتی خۆ ئامادەکردن بۆ پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران و پابەندبونیان بە ڕێنماییەکانی هەر دوو وەزارەت و دابینکردنی پێداویستییەکانی ئەو پرۆسەیە و هەوڵەکان بۆ ئامادەکاری پێشوەختە کرا. 

لەلایەکی ترەوە بەمەبەستی زیاتر هاوکاری کردنی فەرمانبەرانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییانە، لەچوارچێوەی ئەو لەیەک تێگەیشتنەی لە ڕابردوودا لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆمپانیاکانی بازرگانی خۆراک و کۆمپانیای گشتی دروستکراوی دانەوێڵە واژو کرابوو پاداشت درایە فەرمانبەرانی ژمارەیەک لەبەڕێوەبەرایەتیەکان کە لەڕێگای نوێنەرەکانیان وەرگیرا .