Skip to the content

خاوەن ئاشەکانی هەرێم و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هاوکاری دەگەیێننە زیانلێکەوتوانی کارەساتەکەی تورکیا و سوریا

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD) – رۆژیەکشەممە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٣، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەت بۆکاروباری بازرگانی، بە ئامادەبونی بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی، پێشوازیان لە دەستپێشخەری ژمارەیەک لە خاوەن ئاشەکانی هەرێمی کوردستان کرد بۆ گەیاندنی هاوکاری بە زیانلێکەوتوانی کارەساتی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا.

لەدانیشتنێکدا خاوەن ئاشەکان ئامادەیی خۆیان دەربڕی لە ژێرچاودێری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی، هاوکارییەکانیان بگەیێننە زیان لێکەوتوانی ئەو کارەساتەی لە تورکیا و سوریا ڕوویدا.

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی وێڕای سوپاس کردنی ئەو هەڵوێستە، تیمەکانی پەیوەندیداری لەوەزارەت ڕاسپارد بۆ پاڵپشتی و بەجێگەیاندنی کارەکانیان.