Skip to the content

هۆڵەندا ڕاهێنانی تایبەت بە ئاسایشی خۆراک لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD) - رۆژی پێنجشەممە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٣، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە یۆرت پۆستیومەس، جێگری کونسوڵی گشتی هۆڵەندا و بەڕێوەبەری بەشی ئابووری کونسوڵخانە و ڕاوێژکارانی کشتوکاڵ و خۆراک کرد و بڕیارە چەند ڕاهێنانێک لەبارەی ئاسایشی خۆراک بۆ کارمەندانی تایبەت لە وەزارەت ئەنجام بدەن.
لەدانیشتنەکەدا هەریەکە لە سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی و بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان و بەڕێوەبەری گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی ئامادەبوون، بەوردی باس لەدۆخی ئابووری هەرێم و ئاستی بازرگانی نێوان هەرێم و هۆڵەندا کرا.
هەردوولا هاوڕابوون بەپێی پلانێکی تایبەت لەئایندەدا هاوکاری پێشخستنی کەرتی پیشەسازی و بازرگانی بکەن و لەو چوارچێوەیەشدا چەندین خول و ڕاهێنانی گرنگ ئەنجام بدرێت.