Skip to the content

بەربەستەكانی بەردەم بازرگانیی هەرێمی كوردستان و توركیا لادەبرێن

‏‎هەولێر، هەرێمی کوردستان، (GOV.KRD)- هەرێمی كوردستان و بازرگانانی توركیا خوازیاری پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە بازرگانییەكانن و خواست بۆ لابردنی ئەو بەربەستانە هەیە.

ڕۆژی سێشەممە، ١٠ی كانوونی دووەمی ٢٠٢٣، سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی، پێشوازی لە ژمارەیەك بازرگان و خاوەنكار كرد كە لە شارەكانی كوردستانی توركیاوە وەكوو باتمان و وانەوە سەردانی وەزارەتیان كردبوو.

مەبەستی سەردانەكەیان لە نزیكەوە ئاگاداربوون بوو لە ڕەوشی بازرگانی و جوڵە و دەرفەتی كاری بازرگانی لە هەرێمی كوردستان. هەر لەو دیدارەدا پەیوەندیی ئابووری و بازرگانیی نێوان هەردوولا باسی لێوەكرا. ئاسانكاری بۆ بازرگانان و ژینگەی لەباری سەرمایەگوزاری لە هەرێم و كردنەوەی دەروازە و ڕێڕەوی دیكەی بازرگانی تەوەرەیەكی دیكەی دیدارەكە بوو.