Skip to the content

حکومەت رێنمایی بۆ ساخکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆیی و هەناردەکردنیان دەردەکات

 هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- چوارشەممە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشوازیکرد لە بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لەکۆبوونەوەکەدا، چەند تەوەرێکی جێگەی باخیەخی هەردوولا باسیان لێوە کرا و هەردولا گەیشتنە ڕێکەوتنێک بۆ کارکردنی پێکەوەیی لە دوو بواردا کە ئەوانیش یاسای کۆمپانیاکان و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کەرتی تایبەت و هەرناردە کردنی بەرهەمی ناوخۆویی بوو.
سەبارەت بە بابەتی یەکەم بەرچاوڕوونی پێویست خرایەڕوو لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکان، سەبارەت بە دامەزراندنی کۆمپانیای هاوبەش لە نێوان حکومەت لە لایەک و هەر کۆمپانیایەکی ناوخۆیی و بیانی لە چوار چێوەی یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان.
سەبارەت بە بابەتی هەناردەکردنی بەرهەمی ناوخۆییش، باس لە ئاستەنگ و ڕۆتینەکانی بەردەم پرۆسەکە کرا و هەردوولا کۆکبوون لەسەر کارکردنی پێکەوەیی وچارەسەرکردنی گرفتەکان، لەڕێگەی پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی هاوبەش و دەرچواندنی ڕێنمایی پێویست بۆ ساغکردنەوە و هەناردەکردنی بەرهەمی ناوخۆیی.