Skip to the content

هەرێمی کوردستان دەکرێتە ناوەندێک بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی دیکە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD) - کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی رۆژی دووشەممە ٣٠ کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، بەمەبەستی گۆڕانکاری و هەموارکردنەوەی چەند یاسایەکی بەرکاری بازرگانی لەوانە یاسای بریکارنامەی بازرگانی لەگەڵ ڤالا فەرید، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چۆنییەتی هەموارکردنەوەی یاسای بریکارنامەی بازرگانی و چاککردنی ئەو بڕگانەی کرا کە کەموکورتیان هەیە، بۆ ئەوەی بازرگانان بتوانن بە ئاسانی کالاکانیان ئاڵوگۆ بکەن و یاساکە بە جۆرێک ڕێک بخرێتەوە، کوردستان بکرێتە ناوەندێکی بازرگانی بۆ ئالوگوڕی بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی دیکە.
هەر یەک لە عەبدولحەکیم خەسرۆ بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و سەروەر کەمال هاواری بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی و بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری کۆمپانیاکان ئامادەبوون.