Skip to the content

هەوڵ بۆ پتەوکردنی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و فەلەستین دەدرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD) - رۆژی یەکشەممە ٣ی حوزەیرانی ،٢٠٢٣ کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی کرد لە نەزمی حزوری، کونسوڵی گشتی فەلەستین لە هەرێمی کوردستان.

لە دیدارێکدا باس لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەلەستین کرا و هەردوولا بەگرنگییەوە باسیان لە بوونی پەیوەندی پتەو و مامەڵەی بازرگانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و فەلەستین کرد.

کونسوڵی گشتی فەلەستین باسی لە مێژووی هاوبەشی نێوان گەلی فەلەستین و گەلی کوردستان کرد و رایگەیاند، پێویستە هەموو هەوڵێک بدەین لەڕێی سەردان و شاندی جیاجیا لەسەرجەم سێکتەرەکانی بازرگانی و ئابوورییەوە پەیوەندیەکان باشتر بکەین و ئاسانکاری بۆ جوڵە بازرگانیەکان و گەشەی پیشەسازی و گۆڕینەوەی ئەزموونەکان بکەین.

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ئامادەیی وەزارەتی بۆ هەنگاوەکانی پێشخستی جوڵەی بازرگانی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئابوری نێوان هەردوو لا دەربڕی و رایگەیاند: ''هەر دەستپێشخەریەک لەلایەن وڵاتانەوە بەئامانجی خزمەتی هاووڵاتییان بکرێت ئێمە هاکار و پشتیوانی دەبین.''