Skip to the content

کۆڕبەندی هاوبەشی ئەڵمانیا و هەڕێمی کوردستان لە بەرلین بەڕێوەچوو

رۆژی پێنجشەممە ٢ی ئاداری ٢لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بە بەشداری شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژوورەکانی بازرگانی و کۆمپانیاکانی کوردستان بە هاوبەشی لایەنی ئەڵمانی حکومی و کەرتی تایبەت کۆڕبەندی هاوبەشی ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو .

لە کۆڕبەندەکەدا کەمال موسلیم، وەزیری بازگانی و پیشەسازی وتەیەکی پێشکەش کرد و تیشکی خستەسەر چەند تەوەرێکی گرنگی پەیوەست بە دۆخی ئابووری و بازرگانی لە هەرێمی کوردستان و پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان و کاری کۆمپانیاکان و کەرتی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان و ئەو دەرفەت و کارئاسانییانەی کە کراون بۆ کارکردنی کۆمپانیا بیانییەکان لەناوچەکە.

پاشان لە چەندین پانێڵی کۆڕبەندەکە تاوتۆی بابەتی پەیوەندی ئابووری هەردوولایەن کرا و باس لە چۆنیەتی گەشەسەندنی پەیوەندییەکان و هێنانی سەرمایە و ئەزموونی ئاڵمانیا بۆ هەرێمی کوردستان کرا.

کۆڕبەندی ئابووری و وەبەرههێنانی ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی و ڕێکخستنی کۆمەڵەی دۆستایەتی ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.