Skip to the content

ئامادەکارییەکان بۆ وەرگرتنی بەرهەمی جوتیاران بەردەوامە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD) -پێنجشەمە ١١ی ئایاری ٢٠٢٣، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی سایلۆی قوشتەپەی کرد.

لەو سەردانەدا سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی و بەڕێوەبەرانی گشتی بازرگانی و پلان دانان و بەڕێوەبەری بازرگانی خۆراکی هەولێر بەشدار بوون.

لەو سەردانەدا بەشەکانی سایلۆکەیان بەسەرکردەوە و وێڕای دەستخۆشی لە کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەکە بڕیارە لێژنەیەکی پسپۆڕ وەریبگرێت و ئامادە بکرێت بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران.