Skip to the content

دیداری ئابووریی "هەرێمی كوردستان و ئەڵمانیای فیدراڵ " بەڕێوە چوو

ڕۆژى چوارشەممە، ١٧ی ئایاری .٢٠٢٣، سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی، بە نوێنەرایەتیی وەزارەت بەشداریی لە دیداری ئابووریی "هەرێمی كوردستان و ئەڵمانیای فیدراڵ " كە لە لایەن یەكێتیی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكانی هەرێمی كوردستانەوە ڕێك خرابوو کرد.

دیدارەكە بە بەشداریی شاندێكی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی ئەڵمانیا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوین كە بە سەردان هاتوونەتە هەرێمی كوردستان و نوێنەرایەتیی دەیان دامەزراوە و گەورەكۆمپانیای ئەڵمانی دەكەن و پێك هاتبوون لە ٣٠ گەورە بازرگان و خاوەن كاری ئەڵمانی بە هاوبەشیی بازرگانان و خاوەنكارانی هەرێمی كوردستان، دیداری دووبەدوویان بەڕێ خست.

‎بریکاری وەزارت ئاماژەی بەوە دا لە ماوەی هەفتەیەكدا پاش پێشوازی لە شاندی بازرگانانی ئەمەریكا، ئەمە دووەم پێشوازییە لە بازرگانانی ئەڵمانیا، كە ئەمەش نیشانەی ئەوەیە هەرێمی كوردستان ژینگەیەكی لەبار و گونجاوی ئابووری و سیاسیی هەیە بۆ بازرگانی و خستنەگەڕی سەرمایە.