Skip to the content

روونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانه‌وه‌

لە پێناو پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتیان، دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندن بە دەوام پێکردنی کەمترین فەرمانبەرانی تا رۆژی ٢٠٢٠/٦/٦.

راگەیەندراوێک لە گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

بە بۆنەی جه‌ژنی پیرۆزی رەمه‌زانه‌وە ، حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووه‌كانی جه‌ژن رادەگەینێت کە له‌ رۆژی یه‌كه‌شه‌ممه‌وه‌ ٢٤-٥-٢٠٢٠ ده‌ستپێده‌كات و تا رۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨-٥-٢٠٢٠ به‌رده‌وام‌ ده‌بێت.

ئەنجومەنی وەزیران دۆخی دارایی ئێستای هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات

رۆژی چوارشەممە ٢٠٢٠/٥/١٣ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران کۆبووەوە.

ئەنجومەنی وەزیران پلانی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی پەسەند کرد

رۆژی سێشەممە ٢٠٢٠/٥/٥ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران کۆبووەوە.

روونکردنەوەیەک لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

دوای ئەوەی پەرلەمانتار سۆران عومەر لە دەزگاکانی راگەیاندنەوە چەندین تۆمەتی ناڕاست و بێ بنەمای ئاراستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد. سەرۆکی داواکاری گشتی داوای کردووە کە پەرلەمانتاری ناوبراو بەڵگەی پێویست لە بارەی تۆمەتەکانی، رادەستی لیژنەی مافی گشتی لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی بکات و راستی تۆمەتەکانی بسەلمێنێ.

روونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بە مەبەستی دیاریكردنی كاتی دەستپێكردنی دەوامی دامودەزگا فەرمییەكانی حكومەت، لیژنەیەك بۆ دیراسە كردن و بڕیاردان لەسەر ئەم بابەتە پێكھێنراوە.