Skip to the content

سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی شەممە ٢ ئایاری ٢٠٢٠، لەگەڵ شاندی حکومەتی هەرێم کە هەفتەی رابردوو سەردانی بەغدایان کردبوو، کۆبووەوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بەڵگەنامەی یاسایی وەڵامی حکومەتی عێراق دەداتەوە

دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رۆژی سێشەممە ٢٨ نیسانی ٢٠٢٠ لە نووسراوێكدا بۆ ئەمینداریێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقی، بە بەڵگەی یاسایی وەڵامی حکومەتی فیدراڵی عێراق سەبارەت بە نایاساییبوون و نادەستووریی بوونی بڕیاری راگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان داوەتەوە.

حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان لەگەڵ فراكسیۆنە كوردستانییەكانی بەغدا شایستە داراییەكانی هەرێمییان تاوتوێ كرد

حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان، بە‌ ئامادە‌بوونی جێگری سەرۆکی حکومەت و شاندی دانوستانكاری ھە‌رێم، لە‌گە‌ڵ جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی نوێنە‌رانی عێراق و سە‌رۆک فراكسیۆنە‌ كوردستانییە‌كانی ئە‌نجومە‌نی نوێنە‌رانی عێراق ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٧ نیسانی ٢٠٢٠ لەتەلاری سە‌رۆكایە‌تی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، كۆبوویەوە‌.

روونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بەداخەوە ماوەیەکە قسە و دەنگۆی ناڕاست بڵاودەکرێنەوە کە گوایا حکومەتی هەرێمی کوردستان جیاوازی لە نێوان پارێزگا و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات کە ئەمە دوورە لە راستییەوە و وەزیرەکانی لایەنە بەشدارەکانی ناو حکومەت باش ئاگاداری ئەوەن کە ئەو دەنگۆیانە هیچ بنەمایەکیان نییە.

لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەت ١٥٧ ھاووڵاتیی ھەرێمی كوردستان لە ئوردنەوە گەرێندرانەوە

لەسەر راسپاردەی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەڕێمی كوردستان، ١٥٧ ھاووڵاتیی ھەرێمی كوردستان كە بەھۆی وەستانی گەشتە ئاسمانییەكان، لە عەمانی پایتەختی ئوردن گیریان خواردبوو، بۆ ھەرێمی كوردستان گەرێندرانەوە.

ڕاگەیەندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

لە زۆرێک لە کەناڵەکانەوە باسی ئەوە دەکرێت کە هاوڵاتییەکی خەلکی شاری سەقز بە ناوی مستەفا سەلیمی کە پەنای بۆ هەرێمی کوردستان هێناوە، لە سنووری پێنجوێن، لە لایەن ئاسایشەوە ڕادەستی ئێران کراوەتەوە.