Skip to the content

دووەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا

رێنمایی پێویست بۆ جێبەجێکردنی بڕیارو راسپاردەکانی یەکەمین کۆبوونەوە درا

لیژنەی هاوبەش لەگەڵ بەغدا بەم زووانە دەست بە گفتوگۆ دەکەن
بەدەستخستنی زانیاری و بەڵگەنامەی پێویست لە رێی مالپەڕی نوێی حکومەت GOV.KRD 

راگەیەندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە: تاوانباری سەرەکی تەقەکردنەکەی هەولێر دەستگیر کرا

دوای هەڵمەتێکی فراوانی هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ( مەزلوم داغ )ی سەرپەرشتیار و بکوژی سەرەکی کردەوەی تەقەکردن لە رێستورانتێکی شاری هەولێر، لەلایەن هێزی دژە تیرۆری کوردستانەوە دەستگیر کرا.

راگەیێنراوێک لە لایەن وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە بارەی دەستگیرکردنی گەشتیارانی هەرێمی کوردستان لە تورکیا

لە چەند رۆژی رابردوودا چەند هاووڵاتییەکی هەرێمی کوردستان لە شاری ترابزۆنی تورکیا ، تووشی پەلاماردان و دەستدڕێژی بوونەوە بە هۆی ئەوەی ویستوویانە بە ئاڵای کوردستانەوە وێنە بگرن ، دواتر دەستگیرکراون و بە نیازن بیاندەنە دادگە.

راگەیێنراویک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان : رووداوی تەقەکردنەکەی هەولێر ، کردەوەیەکی تیرۆریستی ئامانجدار وپلان بۆ داڕێژراو بوو

راگەیێنراوێک لە بارەی رووداوی تەقەکردنەکەی هەولێر

بە توندى سەرکۆنەى ئەو کردەوە تاوانکارییە دەکەین کە نیوەڕۆى ئەمڕۆ لە یەکێک لە ڕێستوڕانتەکانى هەولێر ڕوویدا و لە ئەنجامدا کارمەندێکى کونسولخانەى تورکیا و هاووڵاتییەک گیانیان لەدەست دا و هاووڵاتییەکى دیکەش بریندار بوو.

راگەیێنراوێک لە ئاسایشی هەولێرەوە

ئەمڕۆ لە رێستورانتێکی شاری هەوڵێر رووداوێکی تەقە کردن روویدا کە بەداخەوە بووە هۆی گیان لە دەستدانی کارمەندێکی کونسوڵخانەی تورکیا و هاووڵاتیەک و برینداربوونی یەکێکی دیکەش.