Skip to the content

ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی

چەند رۆژێکە ھەندێ ھەواڵی ناڕاست لە بارەی موڵک و ماڵی حکومەتەوە بڵاودەکرێنەوە.  حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە کاتێکدا زۆر شێلگێرانە پێداگری لە گەڕاندنەوە و پاراستنی باڵەخانەکان و موڵک و ماڵی گشتی دەکاتەوە.

راگەیەندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە: داوا لە حکومەتی تورکیا و چەکدارانی پەکەکە دەکەین نەبنە هۆی زیانگەیاندن بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان

بەداخەوە ئەمڕۆ لە ئەنجامی بۆردومانی فرۆکەکانی تورکیا لە بناری قەندیل چەند هاووڵاتییەک برینداربوون و زیانی ماددیشی لێکەوتەوە .

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە موسڵمانانی کوردستان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دەکات

بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە ، پیرۆزباییەکی گەرم لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق وجیهان دەکەم . بەتایبەتیش جەژنی خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان پیرۆز دەکەم.

ڕوونکردنەوەیەک لە سەر گەڕاندنەوەی موچەی ١٣ ھەزار خاوەن پێداویستیی تایبەت

ھەندێ کەنالی راگەیاندن بە شێوەیەک بابەتی گەڕاندنەوەی یارمەتیی ١٣ ھەزار خاوەنپێداویستی تایبەتیان خستۆتەڕوو کە گوایە دەستکەوتی حزبێکە.

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی پێنجەمین ساڵەی کۆمەڵکوژی شنگال

ئەمڕۆ یادی کۆمەڵکوژییەکی گەورە دەکەینەوە، کاتێک پێنج ساڵ لەمەوبەر تیرۆریستانی داعش شاری شنگال و دەوروبەرییان داگیرکرد و لە ئەنجامدا خەڵکی دەڤەرەکە بەتایبەتی خوشک و برا ئێزدییەکانمان، دووچاری کوشتنی بە کۆمەڵ و جینۆسایدکردن بوونەوە و بە هەزارانیان رفێندران و بە هەزارانیش ئاوارە و دەربەدەر بوون.

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی ئەنفالکردنی بارزانییەکان

ئەمڕۆ 36 ساڵ بەسەر ئەنفال وجینۆسایدکردنی بارزانییەکان تێدەپەڕێت. جینۆسایدکردنی بارزانییەکان دەستپێکی شاڵاوێکی رەگەزپەرستانەی رژێمی بەعس بوو دژ بە خەڵکی کوردستان، کە دواجار ئەنفالکردنی ناوچەی گەرمیان و بادینان و کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و ناوچەکانی تری کوردستانی بەدوادا هات.