Skip to the content

دیوانی ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ دەربارەی پلانی ستراتیژیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەكات

رۆژی یەكشەممه ٢٠٢٠/٢/٢ لەسەر راسپاردەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی، دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتی ئومێد سەباح سەرۆكی دیوان و ئامادەبوونی هەر یەك له سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی، سەرۆكی داواكاری گشتی، سەرۆكی ئەنجومەنی شورا و نوێنەری دیوانی چاودێری دارایی، پلانی ستراتیژیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی تاوتوێ كرد

روونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی لە بارەی هۆکاری گرانبوونی گاز لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک

لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمەوە، وەک وەڵامدانەوە بۆ داواکاریی ڕەوای هاووڵاتییان لە ئەنجامدانی چاکسازی و گرتنەبەری شەفافییەت لە کاروباری حکومیدا، بڕیاردرا گشت گرێبەستی کۆمپانیاکان لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکان و بە پێی پرۆسەی بەتەندەرکردن بێت