Skip to the content

بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت لیژنه‌یه‌كی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری پێك ده‌هێنرێت

سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌كه‌ی ئەمڕۆی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری له‌ هه‌ولێر، رێزدار مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پارێزگاری هه‌ولێری ڕاسپارد لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوون پێکبهێنێت بۆ زانینی هۆکاری کەمبوونی ئۆکسجین و له‌ نزیكترین كاتدا ئه‌نجامه‌كانی بۆ ڕای گشتی ڕابگەیەنرێت.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە

رۆژی چوارشەممە ٢٠٢٠/٧/٢٩ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و بەشداریی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبووەوە.

راگه‌یاندراوێك له‌ گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ رۆژانی پشووی جه‌ژنی قوربان

جه‌ژنی پیرۆزی قوربان له‌ رۆژی ھەینی ٣١ ته‌موزی ٢٠٢٠ ده‌ستپێده‌كات و به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ له‌ رۆژ یه‌كشه‌ممه‌وه‌ ٢ ئاب تا رۆژی سێشەممە‌ ٤ ئاب له‌ ته‌واوی داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پشووی فه‌رمییە و، رۆژی چوارشەممەش دەوام دەستپێدەكاتەوە.

گرنگترین پرۆژه‌ و چالاكییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م له‌ ساڵی یه‌كه‌می ته‌مه‌نیدا

كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ماوه‌ی ساڵی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی خۆی، پرۆژه‌ و چالاكییه‌كانی بڵاو كرده‌وه‌.

ئەنجومەنی وەزیران چەند پەیڕەوێکی یاسای چاکسازی پەسەند دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٠/٧/١٥ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەشداربوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن ، کۆبوونەوەی هەفتانەی ئاسایی خۆی لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە ئەنجامدا.

ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ دەربارەی سیستەمی بایۆمێتری و گرفتەکانی کەرتی کشتوکاڵ دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٠/٧/٨ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و بەشداربوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبووەوە.