Skip to the content

ئەنجومەنی وەزیران چەندین بڕیار دەربارەی خۆگونجاندن لەگەل دۆخی دارایی ئێستای هەرێم دەدات

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٠/٦/٢١ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەشداریی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبوونەوەیەکی تایبەتی ئەنجامدا.

ڕاگەیەندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بە دڵگرانى و نیگەرانییەکى زۆرەوە چاودێرى رووداوەکانى ئەمڕۆ و چەند رۆژى رابردووى ناوچە سنوورییەکان دەکەین، کە بووه هۆی زیانى گیانی و ماددى بە ھاووڵاتییانی سڤیل و گوندنشینانى ناوچەكە.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ دەربارەی ڕێکخستنەوەی خەرجییەکان دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٠/٦/١٧ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەشداربوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبووەوە.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە تاپۆکردنی زەویی کارت و یەکەکانی پڕۆژەی نیشتەجێبوون دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٠\٦\١٦ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە تاپۆکردنی زەویی کارت و یەکەی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون و خزمەتگوزارییەکانی کرد.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە بواری گومرگەکان و ڕێکخستنەوەی دەروازە سنوورییەکان و گرێبەستەکانی خزمەتگوزاریی ناو دەروازەکان دەکات‎

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٠/٦/١٥ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، سەرپەشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە گفتوگۆکردنی دەرئەنجامی کاری لیژنەکانی تایبەت بە ڕێکخستنەوەی بواری گومرگ و لێخۆشبوونی گومرگی و دەروازە سنوورییەکان کرد.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە برەودان بە کەرتی تایبەت وڕێکخستنەوە و پێداچوونەوە بە باج دەکات

رۆژی یەکشەممە ٢٠٢٠/٦/١٤ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە برەودان بە کەرتی تایبەت و پێداچوونەوە و ڕێکخستنەوەی سیستەمی باجدانانی کرد.