Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ئامادەکارییەکانی بودجەی هەرێم دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 2021/3/9 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ئامادەکارییەکانی پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021 کرد.

سەردانی پاپای ڤاتیكان بۆ هەرێمی کوردستان

پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان ڕۆژی (7) ی ئاداری 2021، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان دەكات و سه‌ره‌ڕای دیداری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم، سه‌ردانی هه‌ندێک شوێنی دیكه‌ش ده‌كات، كه دانیشتووانەکانی به‌هۆی هێرشی تیرۆریستان و ناكۆكی تایفی لە عێراق په‌نایان بۆ هه‌رێمی كوردستان هێناوه‌.

ڕاگەیەندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

حكومەتی هەرێمی كوردستان هەموو ژمارە و داتاكانی تایبەت بە داهات و خەرجیی نەوتی و نانەوتی و تۆماری بایۆمەتری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی پێشكەش بە بەغدا كردووە.

ڕاگەیاندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سەرۆکی حکومەت پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ دادگاکانی هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە کە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و سەربەخۆییانە و دوور لە ئەجێندا و بەرژەوەندیی هیچ لایەک و دوور لە فشاری تاک و لایەنە سیاسیەکان، بڕیار لە سەر هەموو کەیسەکان بدات.