Skip to the content

ڕاگەیەندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانی و ناڕەزایی خۆی بەرامبەر داربڕین و زیانگەیاندن بە سروشتی هەرێمی کوردستان دەردەبڕیت و بە فەرمیش ئاگاداری حکومەتی تورکیای کردووەتەوە کە کۆتایی بە داربڕین لە ناوچە سنوورییەکان بهێنن کە جێگەی قبولکردن نییە.

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری ڕێکخستنەوەی داهاتە گشتییەکان ودوو پڕۆژە یاسای پەسەند کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە 26 ی ئایاری 2021 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ، کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی ئەنجامدا .

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ڕەشنووسی یاسای بودجە دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 2021/5/24 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد کە تایبەت بوو بە ڕەشنووسی یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021 .

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لە پارێزگای سلێمانی دادەنێت

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی ئایاری 2021، بەردی بناغەی پڕۆژەی ستراتیژی بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیارانی پارێزگای سلێمانی دانا و لە ڕێوڕەسمەکەدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو.

حکومەتی هەرێمی کوردستان جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان لە گشت هاونیشتمانیان پیرۆز دەکات

بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان، پیرۆزبایی لە هاونیشتمانیان و موسڵمانانی کوردستان بەتایبەتی و عێراق و جیهان بە گشتى دەکەین، ئومێدەوارین خودای مەزن نوێژ و تاعەتی ھەموولایەک قبوڵ بکات و ئەم جەژنە بکاتە مایەی گەشەسەندنى زیاترى کلتووری پێکەوەژیانی نێوان نەتەوە و ئایینە جیاوازەکانی کوردستان و لەسەر بنەماى دابونەریتە جوانەکانمان گەرمتر لە جاران ئامێزى تەبایی و برایەتی بۆ یەکتری بکەینەوە.

ڕاگەیەندراوێک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەربارەی بڕیاری دادگای پێداچوونەوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەخت لەوە دەکاتەوە کە سیستەمی دادوەریی لە هەرێمی کوردستان سەربەخۆیە لە حکومەت ، بۆیە حکومەت بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت دەستوەردان لە کاروباری دادگاکاندا بکات.