Skip to the content

پەیامی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی جینۆسایدکردنی بارزانییەکان

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ ٣٨ ساڵ بەسەر گەورەترین تاوان بەرامبەر گەلی کورد تێدەرپەڕێت کە ئەویش جینۆسایدی بارزانییەکان بوو لە لایەن ڕژێمی بەعسی رووخاو. كوردبوون، تەنها هۆکاری کۆمەڵکوژی و زیندەبەچاڵکردنی هەزاران مرۆڤی بێتاوانی بارزانی بوو لە بیابانەكانی باشووری عێراق، ئەمەش لەگەڵ کارەساتە تاڵ و ناخۆشەکانی وەک شاڵاوەکانی دیکەی ئەنفال و كیمیابارانکردنی هەڵەبجە ...

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا سۆران و زاخۆ بکرێن بە ئیدارەی سەربەخۆ

• ئەنجومەنی وەزیران داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کە هاوکاری هەرێمی کوردستان بکەن لە دابینکردنی ڤاکسین.
• ئەنجومەنی وەزیران دیاردەی مەترسیداری هەڵگرتن و فرۆشتنی بێ مۆڵەتی چەکی تاووتوێ کرد کە دەبێ کۆتایی پێ بهێنرێت.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی باڵای ئابووری دەکات

بڕیاردرا لەئەمڕۆوە دەست بە ئامادەکارییەکانی دابەشکردنی مووچە بکرێت بە تەواوی .

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان : لەم مانگەوە دەست بە پرۆسەی دابەشکردنی مووچە دەکرێت بە بێ لێبڕین

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ئەمڕۆ یەکشەممە 25 ی تەمموزی 2021 لە گوتارێکدا ڕایگەیاند کە لەم مانگەوە دەست بە پرۆسەی دابەشکردنی مووچە دەکرێت بە تەواوی و بە بێ لێبڕین .

پەیامی پیرۆزبایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەبۆنەی ھاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانانی ھەرێمی کوردستان بە تایبەتی و عێراق بە گشتی دەکەین، ھیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ ھەموو لایەک. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕێژەی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان زیادی کردووە، داوا لە ھاونیشتمانیانی خۆشەویست دەکەین بۆ پاراستنی گیانی خۆیان و ...

ئەنجومەنی وەزیران هەماهەنگیی نێوان حکومەت و پەرلەمان تاووتوێ دەکات و پڕۆژەیاسایەکیش پەسەند دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 7 ی تەمموزی 2021 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران کۆبووەوە.