کرێکاران بزوێنەر و جووڵێنەرى چەرخەى کار و ئابوورین، و سەرەڕاى ئەو ئەرکە قورسەى کەوتووەتە سەر شانیان، ڕۆڵێکى گرنگیان لە بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوەى نیشتمانەکەمان دا هەیە.
ئەنجومەنی وەزیران پێنج پڕۆژە یاسای پەسەند کرد
ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/4/28 مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی کرد.
پەیامی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی رۆژنامەگەری کوردی
بەبۆنەی (123)مین ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردی و دەرچوونی یەکەم رۆژنامەی کوردی بەناوی (کوردستان) پیرۆزبایی لە میدیاکارانی کوردستان و هۆگرانی پێشخستنی بواری رۆژنامەنووسی و ڕادەربڕین دەکەین.
ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ دەربارەی ڕەشنووسی یەکەمی بودجەی هەرێم دەکات و دوو پڕۆژە یاساش پەسەند دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/4/21 مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد.
پەیامی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی ئەنفالی گەلی کوردستان
ئەمڕۆ سی وسێ ساڵ بەسەر پاکتاو و جینۆسایدی گەلی کوردستان لە لایەن ڕژێمی لەناوچووی بەعسەوە تێدەپەڕێت کە بە چەند قۆناغێک و لە ژێر ناوی ئەنفال هەزاران کەسیان زیندەبەچاڵ کرد.
ڕوونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە
ژمارەیەک میدیای ناوچەکە، ھەواڵێکیان بڵاو کردووەتەوە کە گوایە بنکەیەکی ناوەندی زانیاری و چالاکی دەزگایەکی ھەواڵگری ئیسرائیلی لە ھەرێمی کوردستان کراوەتە ئامانج و چەند کارمەندێکی ئەو بنکەیە کوژراون و بریندار بوون.