Skip to the content

لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەت ١٥٧ ھاووڵاتیی ھەرێمی كوردستان لە ئوردنەوە گەرێندرانەوە

لەسەر راسپاردەی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەڕێمی كوردستان، ١٥٧ ھاووڵاتیی ھەرێمی كوردستان كە بەھۆی وەستانی گەشتە ئاسمانییەكان، لە عەمانی پایتەختی ئوردن گیریان خواردبوو، بۆ ھەرێمی كوردستان گەرێندرانەوە.

ڕاگەیەندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

لە زۆرێک لە کەناڵەکانەوە باسی ئەوە دەکرێت کە هاوڵاتییەکی خەلکی شاری سەقز بە ناوی مستەفا سەلیمی کە پەنای بۆ هەرێمی کوردستان هێناوە، لە سنووری پێنجوێن، لە لایەن ئاسایشەوە ڕادەستی ئێران کراوەتەوە.

ڕوونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی کوردستانەوە

لە هەندێ کەناڵی میدیایی ناوخۆیی، بەمەبەستی بەلارێدا بردنی رای گشتی، هەواڵی بێ بنەما بڵاوکراوەتەوە كە گوایە حکومەت ئۆتۆمبێلی مۆدێل ۲۰۲۰ بۆ وەزیرانی کابینەی نۆیەمی کڕیوە.

روونکردنەوەیەک لە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بەداخەوە ماوەیەکە سایتی (بولتن نیوز)ی ئێرانی بەردەوامە لە هۆنینەوەی درۆ و بڵاوکردنەوە بابەتی دڵرەشانە لە دژی هەرێمی کوردستان کە دوورن لە راستییەوە و هیچ بنەمایەکیان نییە. دوا بابەتی هەڵبەستراویشیان شرۆڤەیەکە گوایا ئەمەریکا بە هاوکاری سەرۆک بارزانی و سەرکردە سوننەکان خەریکی دانانی چەند بنکەیەکی سەربازییە لە هەرێمی کوردستان وناوچە سوننیەکان.

ئەنجومەنی وەزیران بە کۆی دەنگ بڕیاریدا کە بەرنامەی ئەنجومەنی وەزیران دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی حکومەت و دەستکاری نەکردنیەتی

رۆژی چوارشەممە ٢٠٢٠/٤/١ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەشداربوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کۆبووەوە.

لێدوانێك لە گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستانەوە

سەبارەت بە دەنگۆی وەرگرتنی ٢٥٠ ملیۆن دۆلار وەک شیرینی نەوت لە کۆمپانیای رۆسنەفت و هەروەها دەنگۆی دەستبەسەرداگرتنی ملیارێک دۆلاری هەرێم لە وڵاتی لوبنان، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی دووپات دەکاتەوە کە سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی پێویستە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ ئەم دەنگۆیانە بکات.