Skip to the content

بەیاننامەیەك لە وەزارەتی تەندروستییەوە

لەمیانەی رێکارەکانی خۆپارێزی و رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 و کۆنترۆڵکردنی ئەو نەخۆشییە و بەردەوامی تیمەکانی گەڕان و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە لەڕێگەی دامودەزگاکان و تیمەکانی تەندروستییەوە رۆژانە بەردەوامن لەگەڵ چاودێریکردنی ڕەوشی تەندروستیی ئەو هاوڵاتیانەی کە لە کەرەنتینەکانن.

روونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بەداخەوە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو بەھۆی چەند هۆكارێك، ناردنی موچەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لایەن بەغداوە دواکەوتبوو

لێدوانێك لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

دەوامی فەرمی لە فەرمانگەكانی حكومەت، بێجگە لە فەرمانگە تەندروستییەكان، هێزەکانی ئاسایش و پێشمەرگە تا رۆژی ٢٠٢٠/٣/١٠ لە كاتژمێر ٨:٠٠ بەیانی تا ١:٠٠ دوای نیوەڕۆ کەم دەکرێتەوە

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری پێویست بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدات

رۆژی سێشەممە ٢٥/٢/٢٠٢٠ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و پارێزگارەکانی هەرێم و سەرپەرشتیاری هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین، کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا.

راگەیەندراوێک لە گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە

لێرەو لەوێ دەنگۆی ئەوە بڵاودەکرێتەوە گوایە قەیرانی بەنزین و سوتەمەنی لە هەرێمی كوردستان دروست بووە بە ھۆی بریاری رێکخستنەوەی ئالوگۆری بازرگانی و ھاتووچۆ لە دەروازە سنوورییەکان لە گەل ئێران لە پێناو خۆپارێزی لە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا.

راگەیاندراوێك لە گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستانەوە

لەسەر راسپاردەی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، تەواوی دامودەزگا پەیوەندیدارەكان راسپێردراون بۆ بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە لەسەر كەیسی رووداوی (منداڵە حەوت ساڵییەكەی ھەولێر) كە لە مانگی نیسانی ٢٠١٩ روویداوە.