Skip to the content

ڕوونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە: رەتکردنەوەی هەوالێک لە بارەی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان

لە ھەفتەنامەیەکدا، کە لە پارێزگای سلێمانی دەردەچێت، ھەواڵێک لە بارەی بەرێز خاتوو کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کراوەتە مانشێتی سەرەکی. لێرەدا ڕوونی دەکەینەوە کە ئەم ھەواڵە ناڕاست و بێ بنەمایە.

پێویستە دەزگاکانی ڕاگەیاندن خۆیان لە ھەواڵی دروستکراو و بێ بنەما بە دوور بگرن و بۆ پشتڕاستکردنەوەی ھەواڵەکان و وەدەست خستنی زانیاری پەیوەندی بە گوتەبێژی حکومەت و فەرمانگەی میدیا و زانیاری بکەن.


گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان