Skip to the content

روونكردنەوەیەک لە گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان : حکومەتی هەرێمی کوردستان بوونی سەربازگەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر ڕەتدەکاتەوە

لە ھەندێ کەناڵی میدیایی عێراقی ئیدیعای ھەبوونی سەربازگەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر کراوە کە گوایە ژەنەڕالێکی ژن بەڕێوەی دەبات.

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرلەبەری ئەم هەواڵە بێ بنەمایە رەتدەکاتەوە و پێمانوایە ئەمە تەنیا پروپاگەندەیەکی سیاسی بێ بەھایە و ئامانجی بەلاڕێدابردنی ڕاستییەکانە بۆ
قازانج و دەستکەوتی شەخسی.

جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان