Skip to the content

راگەیەندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە: داوا لە حکومەتی تورکیا و چەکدارانی پەکەکە دەکەین نەبنە هۆی زیانگەیاندن بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان

بەداخەوە ئەمڕۆ لە ئەنجامی بۆردومانی فرۆکەکانی تورکیا لە بناری قەندیل چەند هاووڵاتییەک برینداربوون و زیانی ماددیشی لێکەوتەوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا هاوخەمی لەگەڵ زیانلێکەوتووانی ئەو ناوچەیە دەردەبرێت و نیگەرانە لەو بوردومانە، داواش دەکات سەلامەتی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بپارێزێرێت و نابێت هاووڵاتیانی هەرێم ببنە ئامانجی بوردومان. لەهەمانکاتدا داواش لە چەکدارانی پەکەکە دەکەین ڕەچاوی دۆخی ھاووڵاتیانمان و تایبەتمەندیی ھەرێمی کوردستان بکەن و چیتر نەبنە هۆکاری زیانگەیاندن بە ھاووڵاتێانی هەرێمی کوردستان.

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
19 ی ئابی 2019