Skip to the content

راگەیەندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە: تاوانباری سەرەکی تەقەکردنەکەی هەولێر دەستگیر کرا

دوای هەڵمەتێکی فراوانی هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ( مەزلوم داغ )ی سەرپەرشتیار و بکوژی سەرەکی کردەوەی تەقەکردن لە رێستورانتێکی شاری هەولێر، لەلایەن هێزی دژە تیرۆری کوردستانەوە دەستگیر کرا.

ئێمە لە کاتێکدا سوپاسی هێزەکانی ئاسایش و دژە تیرۆری کوردستان دەکەین کە بە خێرایی توانیان تاوانبارەکە دەستگیر بکەن.

سوپاسی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانیش دەکەین بۆ هاوکاری و پەرۆشیان. دڵنیاشتان دەکەینەوە کە ھەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی ھەموو تاوانبارانی پەیوەندیدار بەم رووداوە بەردەوامە.

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان