Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە هونەرمەند مەزهەری خالقی دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 2019/9/18 لە پرسەنامەیەکدا سەرەخۆشی لە هونەرمەند مەزهەری خالقی کرد بە بۆنەی کۆچی دوایی (خاتوو رێسان )ی هاوژینیەوە .
ئەمەش دەقی پرسەنامەکەیە :

بەڕێز مامۆستا مەزهەری خالقی
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو ( رێسان ) ی هاوژینتم بیست. پرسە و سەرەخۆشیتان لێدەکەم و ئومێدەوارم خوای مەزن بە بەهەشتی شاد بکات و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان