Skip to the content

روونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - لە سایتێکی لۆکاڵیدا بابەتێک بڵاوکراوەتەوە کە گوایا رێزدار سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای ناوەڕۆکی گرێبەستە نەوتییەکان و داهاتی نەوتی لە رێزدار سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردووە. ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە راستییەوە و بەشێکە لە چەواشەکارییە بەردەوامەکانی ئەو سایتە مایەپووچە.

د. جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٠/٢/١٢