Skip to the content

گرنگترین پرۆژه‌ و چالاكییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م له‌ ساڵی یه‌كه‌می ته‌مه‌نیدا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ماوه‌ی ساڵی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی خۆی، پرۆژه‌ و چالاكییه‌كانی بڵاو كرده‌وه‌ و وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ و فه‌رمانگه‌ نه‌به‌ستراوه‌كانی وه‌زاره‌ت له‌ ساڵی یه‌كه‌می كابینه‌ی نۆیه‌مدا، توانیویانه‌ به‌پێی هێڵه‌ گشتییه‌كانی حكومه‌ت بۆ حوكمڕانییه‌كی باشتر و شه‌فافتر كاره‌كانی خۆیان به‌ڕێوه‌ ببه‌ن و به‌ره‌و بنیاتنانی كوردستانێكی به‌هێز هه‌نگاو بنێن.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری به‌ كۆكردنه‌وه‌ی گرنگترین پرۆژه‌ و چالاكییه‌كانی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت له‌ راپۆرتێكی تێر و ته‌سه‌لدا، پوخته‌یه‌ك له‌ گرنگترین چالاكییه‌كانیان ده‌خاته‌ به‌ر چاوی رای گشتی كوردستان و هیواداره‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌و په‌ری ئه‌مانه‌ت و راستگۆییه‌وه‌، ئه‌دای ساڵی یه‌كه‌می كابینه‌ی نۆیه‌م بۆ بینه‌ران و خوێنه‌رانی خۆیان بگوازنه‌وه‌.

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا، سه‌ره‌ڕای بارودۆخی دژواری ئابووری و قه‌یرانی په‌تای كۆرۆنا، به‌و په‌ری شه‌فافییه‌ته‌وه‌ و به‌پێی تواناییه‌كانی خۆی ده‌ستی بۆ گۆڕانگاریی بنه‌ڕه‌تی له‌ حوكمڕانیی وڵات بردووه و به‌ كرده‌وه‌ كار بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی، رۆتین و به‌دیهێنانی شه‌فافییه‌ت و دادپه‌روه‌ری و حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی و په‌ره‌پێدانی پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌ كردووه‌.

راپۆرتی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ده‌رباری گرنگترین پرۆژه‌ و چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ و فه‌رمانگه‌ نه‌به‌ستراوه‌كانی وه‌زاره‌ت له‌ ساڵی یه‌كه‌می كابینه‌ی نۆیه‌مدا له‌م لینكه‌دا ببینن:

داگرتنی فایل