Skip to the content

راگەیەندراوێک لە گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستانەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) – بە فەرمانی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بودجەیەکی تایبەت بۆ ئیدارە و بەشی تەندروستی قەزای دەربەندیخان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تەرخانکرا.

حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە پێی توانا یارمەتیی ئەو قەزا و ناحیە و ئیدارە سەربەخۆیانە دەدات كە رێژەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایان لە ناوچەكانی دیكەی ھەرێم زیاترە.

لێردا جەخت لە گرنگیی پابەندبوونی ھاووڵاتییان بە رێنماییە تەندروستییەكان دەکەینەوە، بە تایبەتی مانەوە لە ماڵەكانیان، كە سەرەكیترین چارەسەرە بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ئەم پەتایە.

د. جوتیار عادل
گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان
٢٠٢٠/٣/٢٤