Skip to the content

نزیکەى ٨ ملیار دینار بۆ چارەسەری کێشەى کەمئاوی چەمچەماڵ تەرخان کرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق ( GOV.KRD )- بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی چەمچەماڵ ، لە سەر فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان  بڕیاردرا وەک هەنگاوی یەکەم، بڕی حەوت ملیار و شەشسەد و هەشتا ملیۆن دینار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی چەمچەمال خەرج بکرێت . 

هەروەها سەرۆکی حکومەت ، دەزگا پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە کە دەست بە هەنگاوی پێویست بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بە شێوەیەکی بنەڕەتی، بەتایبەتی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە -چەمچەمال .

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
11ی ئابی 2021