Skip to the content

پەیامی پیرۆزبایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ھاتنی سەری ساڵی نوێی کۆچی

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق ( GOV.KRD )-بە بۆنەی ھاتنی سەری ساڵی نوێی کۆچی، پیرۆزباییەکی گەرم لە تەواوی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.

ھیواخوازم ھاتنی سەری ساڵی نوێی کۆچی، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و نەمانی پەتای کۆرۆنا لە وڵاتەکەمان.

ئێمە لەکاتێکدا پێ دەنێینە ناو ساڵی نوێی کۆچی، شەپۆلێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا جیھان و ناوچەکە و کوردستانیشی گرتووەتەوە، داوا لە ھاونیشتمانیانی خۆشەویست دەکەین پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن بۆ ئەوەی خۆمان و خۆشەویستانمان لەو پەتایە بپارێزین.

 

د.جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠٢١/٨/٩