Skip to the content

‎راگەیاندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان‎

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - بەمەبەستی پڕکردنەوەی پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان، بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، د.کەمال ئەتروشی بۆ ئەم پۆستە کاندید کردووە و سیڤییەکەشی ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کراوە.

‎ھیوادارین پەرلەمانی کوردستان ئەم بابەتە بخاتە بەرنامەی کۆبوونەوەی داهاتووی خۆی و متمانەی پێ ببەخشێت.

‎د. جوتیار عادل
‎گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
2021/1/3