Skip to the content

بڕی 6 ملیار دینار ته‌رخان كرا بۆ هه‌ردوو به‌نداوی زه‌لان و چه‌ق چه‌ق

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕه‌زامه‌ندیی دا له‌سه‌ر ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی 6,000,000,000  شه‌ش ملیار دینار بۆ  به‌نداوه‌كانی زه‌لان و چه‌ق چه‌ق، هه‌ریه‌ك له‌م به‌نداوانه‌ بڕی 3 سێ ملیار دیناری بۆ ته‌رخان كراوه‌ و ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ش به‌ شێوه‌ی نه‌ختینه‌ و قۆناغ به‌ قۆناغ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو خه‌رج ده‌كرێت.

 
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
حکومەتی ھەرێمی کوردستان  
٢٠٢١/٩/٢٠