Skip to the content

حەفتانە سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چاوی به‌ خه‌ڵك ده‌كه‌وێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دكتۆر ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری داوه‌ هه‌موو ڕۆژانی سێشه‌ممه‌ له‌ پرسگه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، چاوی به‌ هاووڵاتیان بكه‌وێت و گوێ له‌ داواكاری و سكاڵاكانیان بگرێت و له‌ چۆنییه‌تی ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان بكۆڵێته‌وه‌.

بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ ڕێكه‌وتی ٢١/٩/٢٠٢١ دكتۆر ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ پرسگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌ نزیكه‌وه‌ گوێی بۆ داواكاری و مامه‌ڵه‌ی دەیان هاووڵاتی ڕاگرت و ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆكی دیوان زیاتر ئاسانكارییكردنه‌ بۆ هاووڵاتیان و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ چاودێریكردنی چۆنیه‌تی ڕاییكردنی ما‌مه‌ڵه‌كانیانه‌ تا ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌موكۆڕییه‌ك هه‌بێت‌ له‌ كاتی ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانیان بۆیان چاره‌ بكات.