Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ جێگری کونسولی گشتی ئەمریکا لە ھەولێر کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنجشەممە ٨ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە زەھرە بیل، جێگری کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە ھەولێر و شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی پەرەسەندنی گفتوگۆکانی نێوان ھەرێم و بەغدا، ھەروەھا لێکتێگەیشتنی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاڵوگۆڕکران ،بەردەوامی ھەماھەنگی و پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئەمریکا بەرز نرخێنرا.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سوپاسی ھەماھەنگی بەردەوامی و پەیوەندی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئەمریکا و ھاوکاریەکانیان بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان کرد، جەختی لەوە کردەوە کە کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە پڕۆسەی چاکسازی و بە سیستەمکرنی دامەزراوەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.