Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسولی گشتیی نوێی تورکیا دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە مەمەد مەولود یاکوت کونسولی گشتیی نوێی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، وێرای بەخێرھێنانی شاندی میوان ، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسولی گشتی نوێی تورکیا کرد و ھیوای سەرکەوتنی لە ئەرکە نوێکەیدا بۆ خواست.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندیەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و تورکیا و بەردەوامی پەیوەندیەکان جەختی لێکرایەوە.

ھەر لەو چوارچێوەیەدا پەرەپێدانی گفتوگۆ و پەیوەندیەکان لە ھەموو بوارەکان بە گشتی و بواری بازرگانی و وەبەرھێنان تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوون