Skip to the content

پەیامێک لە وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەرەبەیانی١٣ی ئاداری ٢٠٢٢، هێرشێکی مووشەکی کرایەوە سەر چەند شوێنێکی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.
ئێمە سەرەڕای ئیدانەکردنی ئەم هێرشە تیرۆریستییە، هاووڵاتییانمان دڵنیا دەکەینەوە کە هیچ هەوڵێکی تیرۆریستی ناتوانێت زەفەر بە هەرێمەکەمان بەرێت و ئاسایش و ئارامی نیشتمانەکەمان تێک بدات.

د. جوتیار عادل
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٣ی ئاداری ٢٠٢٢