Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و کونسڵی گشتی ئەمریکا لە ھەولێر کۆبوونەوە

هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە ٢١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە زەھرە بیل، کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە ھەولێر بە وەکالەت و شاندی یاوەری کرد.

لە سەرەتادا کونسوڵی گشتی ئەمریکا بە وەکالەت، بە توندی ئیدانەی ھێڕشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ سەر ھەرێمی کوردستان و بەزاندنی سەروەری خاکی عێراق و ھەرێمی کوردستانی کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی لێکتیگەیشتنی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاڵوگۆڕکرا، ھەماھەنگی و بەردەوامی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئەمریکا بەرز نخێنرا و بە سوپاسەوە باس لە ھاوکاریەکانی ئەمریکا بۆ وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کرا.

ھەر لە دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر دوایین چاکسازییەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و لە بواری دارایی و تایبەتمەندییەکانی چاکسازییەکان تاوتوێ کران و یەکخستنی یەکەی ژمێریاری نێوان ھێزەکانی ٨٠ و ٧٠ ـی وەزارەتی پێشمەرگە جەختی لێکرایەوە .

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سوپاسی ھەماھەنگی بەردەوامی پەیوەندی دێرینی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئەمریکا و ھاوکاریەکانیان بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە رووی روبەرووبوونەوەی تیرۆر و بە دیجیتاڵکردن و بە سیستەمکردنی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێ کران، ھەرورھا سوربوونی بەردەوامی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ پرسی چاکسازی لە کابینەی نۆیەم بە گشتی باسی لێوەکرا و شاندی میوان ئاماژەیان بەوەدا کە لەماوەیەکی نزیکدا شاندێکی کۆنگرێسی ئەمریکا سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەن.