Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ بەرپرسی نوسینگەی یونامی لە ھەولێر کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ـی شوباتی ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ریکاردۆ رۆدریگز، بەرپرسی نوسینگەی یونامی لە ھەولێر کرد.

لە دیدارێکەدا باس لە ھەماھەنگی و پەیوەندییەکانی حکومەتی ھەرێم و یونامی کرا و جەخت لە بەردەوامی پەیوەندی و ھەماھەنگیەکانی نێوانیان کرایەوە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە دوایین سەردانی شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و بارودۆخی سیاسی ھەرێمی کوردستان و عێراق کرا، بەردەوامبوونی گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا لە چوارچێوەی دەستور و کارنامەی حکومەتی عێراق بۆ گەیشتن بە چارەسەر بە پێویست زانرا.

بەرپرسی نوسینگەی یونامی لە ھەولێر پاڵپشتیی خۆی بۆ گفتوگۆکانی نێوان ھەولێر و بەغدا بۆ بە چارەسەر کردنی کێشەھەڵپەسێردراوەکان دووپاتکردەوە.