Skip to the content

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێکەوتی ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە.

کۆبوونەوەکە چەند بڕگەیەک لەخۆی دەگرێت و بڕگەی یەکەمی تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی بەرئەنجامی سـەردانی شـاندی حکـومەتی هەرێمـی کوردسـتان بە سـەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، ســـەرۆکی ئەنجومەنی وەزیـــران بـــۆ بەغـــدا، لە ڕۆژی ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانیش ڕاپۆرتێک سەبارەت بە جێبەجێکردنی بڕیـاری پێشـووی ئەنجومەنی وەزیران، تایبەت بە دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان، لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە دەخاتەڕوو.

بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەش تایبەت دەبێت بە پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێک سەبارەت بە بەرەوپێشچوونەکانی جێبەجێکردنی پلانی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مڕۆڤ لەلایەن ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانەوە.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣