Skip to the content

سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشوازی له‌‌ كونسوڵی گشتی ڕووسیای فیدڕاڵ کرد

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٣١ـی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٣، د.ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، پێشوازی له‌‌ ماكسیم ڕۆبن، كونسوڵی گشتی ڕووسیای فیدڕاڵ له‌ هه‌ولێر و ڕێنتا ئاكمیزتیزانۆڤ، جێگری كونسوڵی ڕووسیا كرد.
لە دیدارێکدا په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ڕووسیا باس کرا و به‌رده‌وامی پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکاندا به‌ پێویست زانرا .
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا باس له‌ دوایین پێشهاته‌كان و كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ كرا.