Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە رۆزی کێیڤ کونسوڵی نوێی بریتانیا لە ھەولێر دەکات

ڕۆژی دووشەممە ٣٠ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە رۆزی کێیڤ کۆنسوڵی گشتی نوێی وڵاتی بەریتانیا لە هەولێر و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا وێڕای پیرۆزبایی کردن لە کۆنسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر لەئەرکە نوێکەیدا، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران هیوای سەرکەوتنی لە کارو ئەرکە نوێکەیدا بۆ خواست.

لە دیدارەکەدا پەیوەندی لەمێژینەی نێوان بریتانیا و هەرێمی کوردستان بەرز نرخێنرا.ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر درێژەدان و بەگرنگ زانینی پەیوەندیەکانی بریتانیا و ھەرێمی کوردستان.

لەکۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی نێو گۆرەپانی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆرکران.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا ھاوڕابوون کە ناکۆکیەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و بەغدا لەچوارچێوەی گفتوگۆ و دەستور بە چارەسەر بگەیەنرێن.