Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی وڵاتی ئوردن دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە فوئاد ئەلمەجەلی، کونسوڵی گشتی وڵاتی ئوردنی ئەلھاشمی کرد.

لە دیدارێکدا پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی ئوردن و بەردەوامیدان بەو پەیوەندیانە بەرز نرخێنرا و بە پێویست زانرا.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە زیاترکردنی ھەماھەنگی نێوان ھەردوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی ئوردن کرا و بیروڕا لەبارەی ئەنجامدانی کۆنفرانسی بازرگانی و چەندین کۆنفرانسی تر بە مەبەستی بەھێزکردنی پەیوەندی نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی ئوردن لە بواری خوێندنی باڵا و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە ڕووی بازرگانی و وەبەرھێنان ئاڵوگۆڕکران.
ھەردوولا ھاوڕابوون بۆھەماھەنگی زیاتر و بەھێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی ئوردن.