Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران: پێویستە بەباشترین شێوە خزمەتی هاووڵاتییانی خۆمان بکەین

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ رێکەوتی ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی فەرمانگەکانی سەر بە دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران هەڵسەنگاندنی بۆ کار و چالاکییەکانی ساڵی ڕابردووی فەرمانگەکان کرد و پێزانینی هەبوو بۆ هەوڵ و ماندوو بوونی بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی فەرمانگەکان لە ڕاپەڕاندنی کاروباری هاووڵاتییان و کاری وەزارەت و دامودەزگا فەرمییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

هاوكات ئاماری ئەو نووسراوانە خرایەڕوو، کە لە ساڵی ڕابردوودا ئاراستەی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کراون، کە زیاتر لە ٢٤هەزار و ٤٢٥ نووسراو بوون‌ و له‌ كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌ ٢٣هەزار و ٥٣٥ نووسراویان وەڵام دراونەتەوە، کە دەکاتە ٩٦% كۆی گشتی نووسراوەکان.
لە کۆبونەوه‌کەدا گفتوگۆی چڕ کرا سه‌باره‌ت به‌ پلانی فه‌رمانگه‌كانی سەر بە ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ساڵی ٢٠٢٣ و چه‌ندین بڕیار له‌ باره‌ی كاروباری كارگێڕی و دارایی و پرۆژەکان و یاسایی فه‌رمانگه‌كان تاوتوێ كرا.
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە لە باشتر راییکردنی كاروباری هاووڵاتیان و خستنەکاری هه‌موو تواناكان له‌ پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتیان.